پلاتفۆرمی زیرەکی تۆ بۆ ئامادەکاریی تاقیکردنەوەکان

بەخێربێیت بۆ سەرکەوتن

خەونی بەدەستهێنانی نمرەی بەرز و چوونە ئەو کۆلێژەی دەتەوێت، لێرەوە دەست پێ دەکات. لەگەڵ هەزاران خوێندکاری سەرکەوتوو، گەشتی سەرکەوتنت دەستپێبکە.

+٢٠,٠٠٠
پرسیار
+١٠,٠٠٠
وانەی کورتکراوە
+٥٠٠
تاقیکردنەوەی ئامادەکراو
٢٠١٤
هەموو پرسیارە وزاریەکان لە ساڵی

خوێندن لە سەردەمی دیجیتاڵدا

هەموو شتێک لە یەک شوێن، لە هەموو کات و شوێنێک بەردەستە

کتێبەکانت لەگەڵ خۆت هەڵمەگرە

پێویستت بە هەڵگرتنی کتێب و دەفتەری قورس نییە. هەموو وانەکانت لەناو مۆبایلەکەتدایە.

لە هەرکات و لە هەرکوێیەک بیت

چ لە ماڵەوە، چ لە کافێ، یان لە ڕێگا بیت، هەر کاتێک بتەوێت دەتوانیت بخوێنیت.

هەمیشە ئامادەبە

کاتت کەمە بۆ تاقیکردنەوە؟ بە خێرایی پێداچوونەوە بکە و خۆت بە باشترین شێوە ئامادە بکە.

خوێندن کلیلی داهاتوویەکی ڕووناکە.

کارتەکانی خوێندن (Study Cards) چۆن کاردەکەن؟

هاوڕێی زیرەکی خوێندنت

کارتەکانی خوێندن وانەکانت بۆ کورت دەکەنەوە. هەموو بابەتەکان لە چەند کارتێکی پوخت و ئاساندا کۆکراونەتەوە کە یارمەتیت دەدەن خێراتر تێبگەیت و زانیارییەکانت لەبیر نەچێت.

ناوەڕۆکی پوخت و کورت

هەموو زانیارییەکان بەشێوەیەکی پوخت خراونەتەڕوو بۆ ئەوەی بە ئاسانی بیانخوێنیتەوە و لە تێگەیشتە سەرەکییەکان تێبگەیت.

ڕێکخستن بەپێی بابەت

هەموو کتێبێک بەسەر چەند بابەتێکدا دابەشکراوە، و هەر بابەتێکیش کۆمەڵێک کارتی تایبەت بە خۆی هەیە.

نیشانکردن بۆ پێداچوونەوە

دەتوانیت هەر کارتێک کە دەتەوێت نیشانی بکەیت بۆ ئەوەی پێش تاقیکردنەوەکان بە ئاسانی پێیدا بچیتەوە.

١
٨٥٪
خۆت بۆ تاقیکردنەوەی وزاری ئامادە بکە

تاقیکردنەوە زیرەکەکان

سیستەمی تاقیکردنەوەکانمان پڕە لە پرسیاری هاوشێوەی وزاری. هەر پرسیارێک شیکاری ورد و ڕوونکردنەوەی تەواوی لەگەڵدایە، بۆ ئەوەی لە هەڵەکانت فێربیت و باشتر خۆت ئامادە بکەیت.

شیکاری ورد بۆ پرسیارەکان

هەموو پرسیارێک شیکاری هەنگاو بە هەنگاوی لەگەڵدایە، بۆ ئەوەی بە تەواوی لە ڕێگای وەڵامدانەوەی ڕاست تێبگەیت.

لە هەڵەکانتەوە فێربە

دوای هەر تاقیکردنەوەیەک، دەتوانیت پێداچوونەوە بە هەموو پرسیارەکان و شیکارەکانیاندا بکەیت بۆ ئەوەی بزانیت لە کوێدا هەڵەت کردووە.

هاوشێوەی تاقیکردنەوەی وزاری

پرسیارەکان هەمان شێوازی تاقیکردنەوە نیشتیمانییەکانیان هەیە، ئەمەش یارمەتیت دەدات بە تەواوی بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادە بیت.

هەموو ئەوەی بۆ سەرکەوتن پێویستتە

ئامرازی پێشکەوتوو بۆ ئامادەکارییەکی تەواو

کارتەکانی خوێندن (Study Cards)

وانەکان بەشێوازێکی پوخت و ڕێکخراو بخوێنە. هەموو بابەتەکان بە وردی بۆت ڕوون کراونەتەوە.

خۆت تاقی بکەرەوە

تاقیکردنەوەی تایبەت بە خۆت دروست بکە یان ئەوانەی ئێمە ئامادەمان کردوون ئەنجام بدە. دەتوانیت ژمارەی پرسیارەکان و کاتەکەی دیاری بکەیت.

پرسیارە وزاریەکان

لەسەر پرسیاری وزاریی ساڵانی ڕابردوو ڕاهێنان بکە بۆ ئەوەی بزانیت چاوەڕوانی چ جۆرە پرسیارێک بیت و خۆت ئامادە بکەیت.

بابەتە گرنگەکان هەڵبگرە

ئەو بابەت و پرسیارانەی بەلاتەوە گرنگن نیشانیان بکە و دواتر بە ئاسانی بیانبینەوە.

شیکاریی وردی ئاستی خوێندنت

بزانە لە کام وانەدا بەهێزیت و کام وانە پێویستی بە هەوڵی زیاترە. چاودێری نمرە و پێشکەوتنەکانت بکە.

چاودێریی بەردەوامی خوێندنت

سیستەمەکەمان بە وردی هەموو چالاکییەکانت تۆمار دەکات، وەک خوێندنەوەی وانەکان، تاقیکردنەوەکان، و کاتی خوێندنت.

جێگەی متمانەی هەزاران خوێندکار

سەرکەوتن تەنها پلاتفۆڕمێکی خوێندن نییە، بەڵکو هاوڕێی زیرەکی تۆیە لە گەشتی سەرکەوتندا. ئێمە باشترین و نوێترین کەرەستەی خوێندن و پرسیاری وزاری دابین دەکەین بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەین بە ئامانجەکانت بگەیت. لەگەڵ ئێمە، هەمیشە هەنگاوێک لەپێشەوەیت.

چۆن کاردەکات؟

١

هەژمارێک دروست بکە

بە ژمارەی مۆبایلەکەت تۆماربە

٢

پلانەکەت هەڵبژێرە

پلانێک هەڵبژێرە کە لەگەڵ پێداویستییەکانت بگونجێت

٣

دەست بە خوێندن بکە

دەستت بە هەموو وانە و تاقیکردنەوەکان ڕادەگات

بۆچی سەرکەوتن هەڵبژێریت؟

کارتەکانی خوێندن

کەرەستەی خوێندنی کورت و پوخت و کارلێککارانە بۆ هەموو وانەکان

تاقیکردنەوەی زیرەک

ئاستی خۆت بە ئیمتیحانێک تاقی بکەرەوە کە شێوازی پرسیارە وزاریەکان دەنوێنن

شیکاریی ئاستی خوێندن

بە وردی چاودێری ئاست و پێشکەوتنی خۆت بکە

پرسیارە دووبارەبووەکان

بۆ ئەوەی لە پلاتفۆڕمەکە تێبگەیت، دەتوانیت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بە خۆڕایی بەکاریبهێنیت. دواتر، دەتوانیت بەشدار ببیت لە یەکێک لە پلانە گونجاوەکانمان. هەوڵمانداوە نرخەکانمان هێندە گونجاو بن کە هەموو خوێندکارێک بتوانێت سوودی لێ ببینێت. هەروەها، شێوازی پارەدانی ئۆنلاین و ئاسانمان دابین کردووە وەک FastPay، FIB، و ZainCash.
ئێمە وانەکانی زانستی (فیزیا، کیمیا، زیندەزانی)، بیرکاری، کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، مێژوو، جوگرافیا، ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆ پۆلی ١٢ی ئامادەیی بەردەست کردووە.
بەڵێ، دیزاینی سەرکەوتن لەگەڵ هەموو ئامێرەکاندا دەگونجێت. دەتوانیت بە ئاسانی لەسەر مۆبایل، تابلێت، و کۆمپیوتەرەکەت بەکاریبهێنیت.
تاقیکردنەوەکانمان لەسەر بنەمای پرسیارە وزاریەکان دانراون. دوای هەر تاقیکردنەوەیەک، دەتوانیت نمرەکەت، وەڵامی ڕاست، و شیکاری پرسیارەکان ببینیت.

وانە بەردەستەکان

نموونەیەک لەو وانانەی کە بۆ خوێندکاران بەردەستن

زمانی کوردی

زمانی کوردی

کوردی سۆرانی کوردی بادینی العربية English

وانەی زمانی کوردی بۆ خوێندکارانی پۆلی دوازدەیەم

اللغة العربیة

اللغة العربیة

کوردی سۆرانی کوردی بادینی العربية English

اللغة العربیة و الدین

English

English

کوردی سۆرانی کوردی بادینی العربية English

English Language and Grammar

بیرکاری

بیرکاری

کوردی سۆرانی

زانستی ژمارە و شێوەکان

فیزیا

فیزیا

کوردی سۆرانی

زانستی ماددە و وزە

کیمیا

کیمیا

کوردی سۆرانی

زانستی ماددە و گۆڕانکاریەکانی

وانەی زیاتر بەردەستن دوای خۆتۆمارکردن

هەنگاوێک نزیکتر بەرەو سەرکەوتن!

کات بەفیڕۆ مەدە! ئێستا دەستپێبکە و داهاتوویەکی گەش مسۆگەر بکە.

ئێستا دەستپێبکە